بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی کچێک پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد

بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی کچێک پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە، كە كەوێنەی كچێكی بڵاوکردبووەوە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینتەرنێت .

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕايگەیاند: " پاش ئەوەی كچێك لە بنكەی پۆلیسی هەواری شار سكاڵای لەدژی تۆمەتبار (ع.ع.م ) تۆماركرد، كە هەڵساوە بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی بەشێوەیەكی ناشرین لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانمانەوە بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە".

گوتیشی: "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا دەركەوت كە پێنج فەیسبووك و ئینستاگرامێك و چوار ژمارە مۆبایل و سێ‌ نازناوی جیاوازی هەیە، كە بەكاری هێناون بۆ چەواشەكردنی هاووڵاتیان".

ڕاشیگەیاند، کە ئێستا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل ڕاگیراوە.











باسنيوز
Top