سەبارەت بە مین و تەقەمەنیی ناوچە گەشتیارییەکان هۆشداریی دەدرێت

سەبارەت بە مین و تەقەمەنیی ناوچە گەشتیارییەکان هۆشداریی دەدرێت
ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت ، ماوەیەكە بە هۆی بارینی بارانی بەخوڕ و بەر‌زبوونەوەی ئاستی ئاو لە سەیرانگا و شوێنە شاخاوییەكان ژمارەیەك لە مینی دژە مرۆڤ و دژە تانك دەركەوتوون، كە مەترسی تەقینەوەیان هـەیە لەمبارەیەوە هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان.

محەمەد فازڵ، گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "ماوەیەكە بە هۆی بارینی بارانی بەخوڕ و بەر‌زبوونەوەی ئاستی ئاو، لە سەیرانگا و شوێنە شاخاوییەكان ژمارەیەك لە مینی دژە مرۆڤ و دژە تانك دەركـەوتوون و مــەترسی تەقینەوەیان هەیە".

ناوبراو داواشی کرد کە هاووڵاتیان لە كاتی گـەشت و سەیراندا پێشتر لە شوێنەكە دڵنیا ببنەوە و زیاتر ئاگادار و هۆشیار بن بۆ ئەوەی زیانیان پێنەگات.










باسنيوز
Top