قایمقامییەتی سلێمانی لەبارەی جۆرە خواردەمەنییەک هۆشداریی دەدات
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕايگەیاند: "بڕێك خوارده‌مه‌نی بە ناوی(Ghost Smoke - تارمایی جگه‌ره) به‌تامی میوه‌كان دەستی بەسەردا گیراوه، له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره و دوكه‌ڵ ده‌كێشرێت و به‌كارده‌هێنرێت، نمونه‌ی ئەو خواردنە ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین و ده‌ركه‌وتووه له ڕووی پزیشكی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زیانی بۆ منداڵ هەیە".
گوتیشی: "هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی سلێمانی هۆشیاری ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره خواردنه داوه به‌تایبه‌ت منداڵ ئەمەش بەلەبەرچاوگرتنی ئەنجامی پشکنینی خواردەمەنییەکە".
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشیاریی به دووكان و بازرگانه‌كان دا کە دووربن له هاورده‌كردن و فرۆشتنی ئه‌و جۆره خوارده‌مه‌نییه و له هه‌ر شوێنێك بفرۆشرێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنەوە.
داواشی له دایكان و باوكان کرد کە ئاگاداری ئه‌و جۆره خۆراكانه بن کە منداڵه‌كانیان له فرۆشگای خوێندنگاكان یان لە دووكانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یكڕن، داواشی کرد کە له كاتی هه‌بوونی خۆراكی نه‌شیاو و ماوه به‌سه‌رچوودا پەیوەندی بکرێت بە ژمارە موبایلی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧).
باسنيوز
