سەبارەت بە درووستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەکی کوردستان هۆشداریی دەدرێت

سەبارەت بە درووستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەکی کوردستان هۆشداریی دەدرێت
بە نووسراوێکی فەرمی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک ئاگاداردەکرێتەوە لە درووستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگاکە بەتایبەت ئەو ناوچانەی دەکەونە نزیک زێی بچووکەوە.

بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی کەرکووک دوێنێ(٢٨-٣-٢٠١٩) نووسراوێکی ئاراستەی پارێزگای کەرکووک کردووە تیایدا ئاماژە بە ئەوە کردووە کە پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوو و بەتایبەتی ٣٠ و ٣١ ی ئەم مانگە باران و لافاوێکی بەهێز پارێزگاکە بگرێتەوە.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بە ئەو دراوە پێشبینی دەکرێت سبەی و دووسبەی ئاستی ئاوی زێی بچووک زیاتر لە ئێستا بەرزبێتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی درووستبوونی لافاو کە زۆرترین كاریگه‌ری ئه‌و لافاوه‌ له‌ سه‌ر پردێ و دوبز و چەند ناوچەیەکی دیکەی نزیک لە زێی بچووک دەبێت.

هەروەه ئاماژە بە پڕبوونی بەنداوی دووکان کراوە و داوا کراوە کە بەزووترین کات هاووڵاتیان لە مەترسییەکانی پڕبوونی بەنداوەکە ئاگاداربکرێنەوە و بە درێژایی زێی بچووک کەنارەکە چۆڵ بکرێت.










باسنيوز
Top