دوكان.. خێزانێکی 12 كهسی لە نیوە شەودا لە ترسی شەپۆلەکانی ئاو ماڵهكهیان جێدههێڵن
ئەو ماڵەی چەندین ساڵه محهمهد حسێن و 11 کەسی دیکەی خێزانەکەی لێی دەژیان به بهلهم دهچنهوه ماڵهوه، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە دەریاچەی دووکان ماڵ و باخ و کێڵگەکەی ئەو خێزانە و چەندین هاووڵاتی دیكهی داپۆشیوه، کێڵگە و باخەکە تاكه سهرچاوهی بژێوی ئەو خێزانە بوو، ئێستا لە دووری چەند سەد مەترێك لە ماڵە ژێرئاو کەوتووەکەیان بارگە و بنەیان خستووە، عەرەبانەی تراکتۆرێکیان کردووهتە شوێنی حەوانەوەیان.
رۆژانە ئەگەر بۆ جارێکیش بێت، عوسمان خۆی دەگەیەنێتەوە ماڵە ژێر ئاوکەوتووەکەیان تا خواردن بەو کۆترانە بدا کە لانەی خۆیان جێ نەهێشتووە، مریەمیش باس لەو ساتانە دەکات کە شەپۆلەکانی ئاو ناچاری کردوون کاتژمێر 3ی شەو بەپەلە خۆیان دەرباز بکەن.
ئەگەرچی وەرزی چرۆکردنی دار و درەختە، بەڵام باخەکەی محهمهد حسێن و چەندین باخی دیكه، بەرە بەرە چرۆکانیان دەوەرێنن و کەوتونەتە ژێر ئاوی دەریاچەکە، ئەو لق و پۆپانهی دارەکانیش کە بەدەرەوەن، چرۆکانیان دەوەرێن.
ئەمساڵ بەهۆی زۆری رێژەی بارانبارین، ئاستی ئاو لە دەریاچەی دوکان بەشێوەیەکی چاوهڕواننهكراو بەرزبووهتەوە، پڕبوونی بەنداوەکە بۆ هاووڵاتیان بە گشتی جێی دڵخۆشیە، بەڵام بۆ محهمهد حوسێن و ئەو هاووڵاتیانەی بێ ماڵ و کار ماونەتەوە دڵخۆش نین.
k24-
