پارتی مه‌رجی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک هه‌یه
وا بڕیاره له 9ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بكرێت، كه تێیدا هه‌ڵبژاردن له پارێزگای كه‌ركووكیش به‌ڕێوه ده‌چێت.
دیاری حوسێن به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "ئەو ڕەوشەی ئێستا لە کەرکووک ھەیە ھەمان ئەو ڕەوشەیە كه له ھەڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى پار ھەبوو، دۆخی خراپی شارەکە لەبری چارەسەربوون زیادی کردووە، ئەمەش هۆکاری بەشدارینەکردنمان بوو لە هەڵبژاردنی ڕابردوو لە پارێزگاکە، ئێمە لەگەڵ ھەڵبژاردنین، پێشتریش کە بەشداریمان نەکرد لەبەر ئەوەی ئازادی له شاره‌كه نەبوو، بەو شێوەیەی ئێستا دەنگدەر ناتوانێت بە ئازادی بەشداریی دەنگدان بکات بۆیە ھیچ بڕیارێکمان نییە بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی کەرکووک بە چه‌ند مه‌رجێك نەبێت."
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پارتی بەشداریی لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە کەرکووکیشەوە دەکات، بەو مەرجانەی کە بارودۆخى شارەکە ئاسایی بکرێتەوە و هێزه‌كانی تر له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه و، هێزى پێشمه‌رگه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق ئه‌و ناوچانه به‌ڕێوه ببه‌ن، به هه‌مان شێوه بارەگاکانی پارتی لە شارەکە بگەڕێنەوە دەست حزب و ئەو زوڵم و سته‌مه‌ى ھەیە لەوێ نەمێنێت و دۆخێکی ئازاد بهێنرێتە کایەوە، هەروەها ئەنجومەنی پارێزگاکەش بگەڕێتەوە شارەکە."
جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتى، گوتیشی: "پارتى ھەمیشە لەگەڵ ھەڵبژاردندا بووه، پارتى حزبێکه ھێزی یەکەمی عێراق و ھەرێمی کوردستانە، بەبێ بوونی پارتی‌یش ھیچ پڕۆسەیەک سەر ناگرێت، بۆیه هه‌میشه پێمان باشه گه‌ل بڕیار بدات و له ڕێگه‌ى سندووقه‌كانى ده‌نگدانه‌وه چاره‌نووسى خۆیان دیارى بكه‌ن، به‌و پێیه‌ش ئێستا مەترسیی داعش ھەیە و بە زۆری ئه‌و مه‌ترسییه‌ش لە دەوروبەری کەرکووک ھەیە، ڕه‌وشه‌كه پێویستی به زووتر ئاساییكردنه‌وه هه‌یه."
kdp-
