جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان كۆ بووەوه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، تێڕوانینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی سه‌باره‌ت به شێوازی كاركردنی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان خسته ڕوو له كاتی گفتوگۆكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی كه ئاراسته‌ی لیژنه‌كانیان ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به وردى تاوتوێیان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌ت و كه‌سانی شاره‌زا له بواره‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگیی ته‌واویان هه‌بێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری پڕۆژه‌یاساكه و، مادده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاساكه به شێوه‌یه‌كی یاسایی و دیموكراسییانه و به‌ده‌نگدانی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
هێمن هەورامی به‌رچاوڕوونیشی دایه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان بۆ چۆنیه‌تیی چاودێری و به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی حكوومه‌ت به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و به‌دواچوون بۆ كێشه و داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها پێی ڕاگه‌یاندن لیژنه‌كان هه‌وڵ بده‌ن به‌رنامه‌ی كارى تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیان هه‌بێت و به یه‌ك تیمی كاره‌كانیان بکەن.
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانى ڕاگه‌یاند كه گرنگیى زیاتر به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كورد له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان بده‌ن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئاگاداربوون له‌و بابه‌ت و پڕۆژانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان، خۆشحاڵیی خۆیان به‌وجۆره كۆبوونه‌وانه ده‌ربڕی و ستایشی هه‌وڵه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیان كرد بۆ گرنگیدانیان به كارى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان و پێشنیازه‌كانیان و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى به باشترین شێوه و به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و گرنگیی زیاتر به‌و پڕۆژه‌یاسایانه بده‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدایه.
kdp-
