لە هەولێر دەست بەسەر هەزار کارتۆن کەلوپەلی جوانکاری ماوە بەسەرچوودا دەگیرێت

لە هەولێر دەست بەسەر هەزار کارتۆن کەلوپەلی جوانکاری ماوە بەسەرچوودا دەگیرێت
بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، کە دەستیان بەسەر هەزار کارتۆن کەلوپەلی جوانکاری ماوە بەسەرچوودا گرتووە و بڕیاردرا خاوەنەکەی بدرێتە دادگا.

موقەدەمی مافپەروەر سۆران مەحموود، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی هەولێر ڕايگەیاند: ”ڕۆژی 27/3/2019، توانیمان دەست بەسەر هەزار کارتۆن کەلوپەلی جوانکاری لە یەکێک لە سەنتەرەکانی جوانکاری شاری هەولێردا بگرین“.

گوتیشی: ”لەو سەنتەرەدا مادە بەسەرچووەکان بەروارەکەیان لابراوە و سەرلەنوێ لەزگەیان لێ داوەتەوە، هەروەها مادەکان لەوێوە بۆ سەنتەرەکانی دیکە و شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق ڕەوانە کراوە“.

ئەوەشی خستە ڕوو، خەڵک ئەو زانیاریانەی بە پۆلیسی هەولێر داوە و لەو ڕێگایەوە بەدواداچوون کراوە، ئاماژەی بەوەدا ”لێژنەی بەدواداچوونی دەرمان ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2019، بڕیاری دا کە خاوەنی سەنتەرەکە بداتە دادگا، لەوێوە ڕێو شوێنی بەرامبەر بگیرێتەبەر“.










باسنيوز
Top