پەرلەمانتارێکی پارتی: پۆستی وەزارەتی دادی عێراق بە مافی خۆمان دەزانین

پەرلەمانتارێکی پارتی: پۆستی وەزارەتی دادی عێراق بە مافی خۆمان دەزانین
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، باس لە پۆستی وەزارەتی دادی عێراق دەکات و ڕای دەگەیەنێت: "ئەو وەزارەتە پشکی پارتییە".

مەیادە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: "ھیچ رێککەوتنێک نەکراوە بۆ تەواوکاری کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی، ھەرکاتێک رێککەوتن کرا دەخرێنە دەنگدانەوە".

ڕوونیشی کردەوە: "وەزارەتی داد کە یەکێکە لە وەزارەتە تەواو نەکراوەکان، ئەوە شایستەی ئێمەیە، چونکە خاوەنی زۆرترین کورسین لە کوتلە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".

پەرلەمانتارەکەی پارتی ڕوونیشیکردەوە، کە بۆ ئەو پۆستە کاندیدی خۆیان دەبێت و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە خزمەتی زیاتر بکەن.










باسنيوز
Top