پەرلەمانتارێکی پارتی: پۆستی وەزارەتی دادی عێراق بە مافی خۆمان دەزانین
مەیادە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: "ھیچ رێککەوتنێک نەکراوە بۆ تەواوکاری کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی، ھەرکاتێک رێککەوتن کرا دەخرێنە دەنگدانەوە".
ڕوونیشی کردەوە: "وەزارەتی داد کە یەکێکە لە وەزارەتە تەواو نەکراوەکان، ئەوە شایستەی ئێمەیە، چونکە خاوەنی زۆرترین کورسین لە کوتلە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".
پەرلەمانتارەکەی پارتی ڕوونیشیکردەوە، کە بۆ ئەو پۆستە کاندیدی خۆیان دەبێت و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە خزمەتی زیاتر بکەن.
باسنيوز
