له پۆڵەندا یاده‌كانی مانگی ئادار به‌رز راده‌گیرێت
لەمبارەیەوە زیاد ڕه‌ئووف، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆڵەندا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا باسی له گرنگی مانگی ئادار بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد كرد، كه هه‌م ڕووداوی دڵخۆشكه‌ر، هه‌م ڕووداوی دڵته‌زینی تێدایه، له‌وانه ڕێككه‌وتنامه‌ی 11ی ئاداری 1970و جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه له 16ی ئاداری 1988 و سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی 1991.
هەروەها هه‌ر له‌و مانگه‌شدا مه‌لا مسته‌فا بارزانی، ڕێبه‌ری ڕزگاریخوازی كورد له‌دایك بووه و كۆچی دوایی كردووه، یه‌كێكی تر له یاده گرنگه‌كان، سه‌ری ساڵی نوێی كوردیسه كه ده‌كه‌وێته 21ی هه‌مان مانگه‌وه.
باسنيوز
