لە شارباژێڕ دوو کەس بەھۆی خەڵووزکردن دەستگیر کران

لە شارباژێڕ دوو کەس بەھۆی خەڵووزکردن دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە لە شارباژێڕ بەھۆی خەڵووزکردن دوو کەس دەستگیر کران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا عەمید ھێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕای گەیاندووە: "مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕ/ بنکەی سیتەک لە ئەنجامی دەرچوونێکیان بۆ گوندی (چنارەی شێخ لەتیف) توانییان دوو کەس دەستگیر بکەن، کە سەرقاڵی خەڵووزکردن بوون".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەشڵێت: "لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە، توانراوە سێ کوورەی خەڵووز تێک بدرێت، ھەروەھا دەست بەسەر ھەشت فەردە خەڵووزدا بگیرێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕێکاری یاسایی ڕێکخراوە".










باسنيوز
Top