لە شارباژێڕ دوو کەس بەھۆی خەڵووزکردن دەستگیر کران
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا عەمید ھێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕای گەیاندووە: "مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕ/ بنکەی سیتەک لە ئەنجامی دەرچوونێکیان بۆ گوندی (چنارەی شێخ لەتیف) توانییان دوو کەس دەستگیر بکەن، کە سەرقاڵی خەڵووزکردن بوون".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەشڵێت: "لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە، توانراوە سێ کوورەی خەڵووز تێک بدرێت، ھەروەھا دەست بەسەر ھەشت فەردە خەڵووزدا بگیرێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕێکاری یاسایی ڕێکخراوە".
باسنيوز
