فەرماندەیەکی پێشمەرگە هۆشداری لە دۆخی نێوان پەکەکە و سوپای عێراق دەدات

فەرماندەیەکی پێشمەرگە هۆشداری لە دۆخی نێوان پەکەکە و سوپای عێراق دەدات
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هۆشداری لە دۆخی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای عێراق لە شنگال دەدات و ڕای دەگەیەنێت کە ”گرنگ ئەوەیە ئاگری شەڕمان لێ نزیک نەکەنەوە“.

حکوومەتی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە خۆیان ئەرکی پاراستنی شنگال لە ئەستۆ دەگرن، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ وەدەرنانی هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە سنوورەکەدا. هاوکات قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی ئاشکرای کرد کە بەغدا تا کۆتایی ئەم مانگە مۆڵەتی بۆ پەکەکە داناوە.

لەمبارەیەوە حەمید ئەفەندی، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە ڕايگەیاند، پەکەکە خۆی بەرپرسیارە لە ھەر ڕووداوێک، چونکە ئەوە مامەڵەی خۆیانە لەگەڵ سوپای عێراق، جا چۆن رێک دەکەون، ئەوە دەمێنێتەوە سەر خۆیان، گرنگ ئەوەیە پێشمەرگە لە سنووری خۆیەتی و نامانەوێت ئاگری شەڕ بھێنرێتە نزیکمان".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە نەیشاردەوە کە پەکەکە گوێ بە هیچ لایەن و کەسێک نادات و هەر بەو هۆیەشەوە دۆخی شنگال بە خراپی ماوەتەوە، بۆیە ”نازانرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە چ میکانیزمێک ئەو دۆخەی پەکەکە لە شنگال یەکلا دەکرێتەوە“.










باسنيوز
Top