پەرلەمانتارێکی پارتی: لە نزیکترین کاتدا یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم پێشکەش دەکرێت
ھێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند، چاوەڕوان دەکەن یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتی بکرێت و ”لە نزیکترین کاتیشدا“ ئەوە دەکرێت، چونکە ”گفتوگۆیەکی گەرم لە نێوان پارتی و گۆڕان، پارتی و یەکێتی و فراکسیۆنەکانیشیان لە پەرلەماندا ھەیە“.
ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان باس لەوەش دەکات، تا ئێستا چەند کۆبوونەوەیەک لەسەر ئەو بابەتە کراوە، تاوەکوو ئەوەی بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی و ئەو یاسایە پێشکەش بکەن.
لەبارەی ئەگەری بەشدارینەکردنی فراکسیۆنی یەکێتی لە کۆبوونەوەی پەرلەمان لە کاتی تێپەڕاندنی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم، پەرلەمانتارەکەی پارتی دەڵێت: ”باوەڕناکەین یەکێتی ئەو بڕیارە بدات، ئەگەر ئەو ھەنگاوەش بھاوێ، ئەوا ڕەنگە بۆ خودی یەکێتی گونجاو نەبێت“.
باسنيوز
