بابەکر زێباری : رێکخراوی تیرۆریستیی داعش شێوازی شەڕی خۆی گۆڕیوە

 بابەکر زێباری : رێکخراوی تیرۆریستیی داعش شێوازی شەڕی خۆی گۆڕیوە
فەرماندەیەکی باڵای سەربازی ئاشکرای کرد کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش مەترسی درووست کردووەتەوە و شێوازی شەڕی خۆی گۆڕیوە.



بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق ڕاگەیاند، داعش سیستەمی سەربازی گۆڕیوە و لە بەرەی جەنگەوە بۆ پارتیزانی، چالاکیی بەردەوامی هەیە، ئەمەش لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازە، گرنگ ئەوەیە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دەبێت ئاگایان لەو مەترسییە بێت، بەتایبەتیش کە ئێستا پلان دانراوە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان و کاری خۆیان دەکەن.



ڕوونیشی کردەوە: ”عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کەسێکی جێگرە و ئەگەر ئیش بکات، عێراق لەم قەیرانە ڕزگار دەکات، بەڵام من دەترسم ئەویش رۆژێک لە رۆژان دەست لەکار بکێشێتەوە".



بە بڕوای زێباری، دۆخی مووسڵ کاریگەری لەسەر هەموو عێراق هەیە، بۆیە داوای کرد کە زۆر ئاگاداری دۆخی مووسڵ بن. گوتیشی: ”ھەندێک لە بەرپرسەکان خەریکن دۆخی مووسڵ وێران دەکەن، بۆیە داعش مەترسی لەسەر مووسڵ و ھەموو عێراق ھەیە و دەبێت زیاتر وریاتر بن".





باسنیوز
Top