بەرپرسێكی پارتی: دەبێ کۆتایی بە دەسەڵاتی سەربازیی بهێندرێت و شەرعییەت و یاسا بۆ دامودەزگا مەدنییەكان بگەڕێتەوە"
مەریوان جەلال، بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی لقی كەركووكی پارتی، ڕاگەیاند: لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی کوردستان رێككەوتنێكی مەبدەئی هەیە لەسەر دۆخی كەركووك و چ كاتێك پارتی و یەكێتی لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم رێكبكەون ئەوكاتە كار دەكرێت بۆ رێككەوتنەكەی دیكە كە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووكە و پارتی و یەكێتی پێكەوە لێژنەیان بۆ ئەو مەبەستە دەڕواتە بەغدا لەگەڵ حكوومەتی عێراقی دەكەونە گفتوگۆوە بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك".
گوتیشی: "پارتی بە بەردەوامی كاری كردووە و ئێستاش لە هەوڵدایە بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك و مەرجی پارتیشی ڕوونە لەسەر دۆخی كەركووك كە بریتییە لەوەی كۆتایی بەدەسەڵاتی سەربازی لە شارەكە بهێنرێت و شەرعییەت و یاسا بۆ دامودەزگا مەدنییەكان بگەڕێتەوە".
لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان داگیركرد و لەو كاتەوە دۆخی كەركووك نالەبارە و شارەكە بەسەربازگە كراوە و ئێستاش هەوڵ هەیە بۆ ئاساییبونەوەی دۆخی پارێزگاكە.
باسنیوز
