یۆنان دژی توركیا هاته ده‌نگ
گوته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌سینا، ئیدانه‌ی هه‌وڵه‌كه‌ی توركیای كرد و راشیگه‌یاند، هه‌نگاوێكی به‌هێز له دژی توركیا ده‌گرینه به‌ر.
له رۆژی سه‌ربه‌خۆیی یۆنان‌دا، یۆنانییه‌كان ئاهه‌نگی یادی سه‌ربه‌خۆییان كرده‌وه، كه له 1821 له ده‌ست ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ده‌ستیان هێنابوو.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا فڕۆكه‌كانی توركیا به نزیكی ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌دا فڕین، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنانی ده‌گواسته‌وه بۆ دوورگه‌یه‌كی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ئیجه.
ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، به ته‌نزێكه‌وه رایگه‌یاند، پێده‌چێت فڕۆكه‌كانی توركیا ویستبێتیان له جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی و نیشتمانی یۆنان‌دا به‌شداری بكه‌ن.
یۆنان به‌رده‌وام توركیا به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و ئاسمانی هه‌رێمایه‌تی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی یۆنانی رایگه‌یاند، دوێنێ سێشه‌ممه باڵیۆزی توركیا له ئه‌سینا بانگ كراوه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و نامه‌ی ناڕه‌زایی پێدراوه.
له نیسان/ ئه‌پریلی 2018دا فڕۆكه‌وانێكی یۆنانی به هۆی تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌ی له ئاسمانی ده‌ریای ئیجه گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌و فڕۆكه‌وانه له راونانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه.
دوورگه‌ی ئیمیا، بووه‌ته جێی ناكۆكی توركیا و یۆنان و له 1996دا هه‌ردوو وڵات به هۆی ئه‌و دوورگه‌یه‌وه له رووی سه‌ربازییه‌وه رووبه‌ڕووی یه‌كدی وه‌ستانه‌وه.
k24-
