جارێكی دیكه‌ شه‌قامی ئیسكان له‌ هه‌ولێر هه‌ڵده‌كه‌ندرێته‌وه‌

جارێكی دیكه‌ شه‌قامی ئیسكان له‌ هه‌ولێر هه‌ڵده‌كه‌ندرێته‌وه‌
دوای خه‌رجكردنی نیو ملیۆن دۆلار، لە نۆژەنکردنەوەی شەقامی ئیسکان، سەرلەنوێ شەقامەکە ھەڵدەکۆڵدرێتەوە، کاسبکارێکیش کە ساڵانێکە لەو بازارە کار دەکات دەڵێت، ئەو دارانەی کە بریاربوو لەو شەقامە بچێندرێن, گۆریویانن و پێیان گوتوون, دارەکان بۆیە گۆڕاون، بۆ ئەوەی سوود لە بەری دارەکان وەربگیرێت.

رێباز جه‌مال، كاسبكارێكی ئه‌و شه‌قامه‌یه‌ و ده‌ڵێت: له‌وه‌ نیگه‌رانین كه‌ جارێکی دیکە شەقامی سەرەکی بازەڕەکە ھەڵکۆڵدرێتەوە، چونکە لە کاتی نۆژەنکردنەوەکە ٦ مانگ کاروکاسبیان وەستا، هاوكات سەرەڕای خەرجکردنی پارەیەکی زۆر، بەڵام شەقامەکە بە کۆمەڵێك کەم و کورتی کراوه‌ته‌وه‌.

له‌كاتێكدا چاوەرێ دەکرا گۆرانکاری نوێ لە شەقامەکە بکرێت، بەڵام وەك نیار عوزێری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر باسی لێوە دەکات، لە شوێنی نەھێشتنی کەم و کورتی ئەو بازاڕە میللیە، کۆەمەڵێك کێشەی دیکەی بۆ زیادکراوە.

زانیاریەکان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، لە چەند رۆژی داھاتوودا، بە بیانووی کێشەی ئاوەرۆ جارێکی دیکە مەترێك لو شەقامی ئیسکان ھەڵدەکۆڵدرێتەوە، چونکە لە کاتی دانانی ئاوەرۆی شەقامەکە, جێبەجێکارانی پرۆژەکە بیریان چووە، بۆری تایبەت لەناو ئاوەرۆکە دابنێن، ئەمەش ھۆکارێکە کە ئاو لە شەقامەکە کۆببێتەوە و ھیچ جیاوازیەکی لەگەڵ پێش نۆژەنکردنەوە پێوە دیار نەبێت.
k24-
Top