كه‌لوپه‌له‌كانی مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له هه‌ولێر دزراون
خه‌سره‌و جاف، ته‌لارساز و ئه‌ندازیاری مۆنۆمێنته‌كه ده‌ڵێت: "پرۆژەکە پشتگوێ خراوە و بەرەو لەناو چوون دەچێت ئەو دەڵێت بەشێک لە مادەی پەیکەرەکان دزراون".
له‌كاتێكدا كه مۆنۆمێنتەکە سەر بە بەشی پرۆتۆکۆڵی ئەنجوومەنی وەزیرانە، فوئاد ته‌ها، وته‌بێژی وەزارەتی كاروبارى شەهیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌ڵێت: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان داوای لە ئەنجووومەنی وەزیران کردووە، مۆنۆمێنته‌كه بخاتە سەر وەزارەتەکەیان، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه و چاوەرێی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانن.
سه‌وسه‌ن میرخان، سه‌رۆكی لێژنه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له په‌رله‌مانی كوردستانيش به‌ڵێن ده‌دات، لە دانيشتنى داهاتووى په‌رله‌ماندا بیخەنە بەرنامەی کاریان و بەدواداچوونی بۆ بکەن.
ئەو مۆنۆمێنتە هیچ کارمەند و بەرێوبەرایەتێکی بۆ دانەمەزرێنراوه، تەنها سێ پاسەوانی لە زێرەڤانی رۆژانە پاسەوانی دەکەن، له‌كاتێكدا شوێنەکەی فراوانە و پێوستی بە پاسەوانی زیاتره. ئەم مۆنۆمێنیتە لە ساڵی 2010 ـه‌وە دروستکراوە، بڕی 18 ملیۆن و پێج سەد هەزار دۆلاری تێچووە.
k24-
