سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شدارى له‌ رێوڕه‌سمی به‌خشینی دكتۆرای فه‌خرى بە كۆچه‌ر بیركار ده‌كات

سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شدارى له‌ رێوڕه‌سمی به‌خشینی دكتۆرای فه‌خرى بە كۆچه‌ر بیركار ده‌كات
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/3/27، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان،  به‌یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌شداریی له‌ رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی رێزلێنان و به‌خشینی دكتۆراى فه‌خری به‌ زانا و بیرمه‌ندی كورد پرۆفیسۆر و دكتۆر كۆچه‌ر بیركار كرد كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-ه‌وه‌ پێی به‌خشرا.

رێوڕەسمەکە به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و  ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكوومی و و حزبی و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و نوێنەرو کۆنسووڵی وڵاتان و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی جۆراوجۆر به‌رێوه‌چوو.
کۆچەر بیرکار، کە وەک زانا لەبواری بیرکاریدا لە ریۆدی جانێرۆ خەڵاتی جیهانیی فێڵدزی وەرگرتووە، ئەمڕۆ لەلایەن زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر دکتۆرای فه‌خریى  پێبەخشرا.
kdp-
Top