گۆرانیبێژێكی ناوداری توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا

گۆرانیبێژێكی ناوداری توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
ئه‌مڕۆ چوارشەممە پنار ئایدنله‌ر گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی توركیا له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، پاشان ره‌وانه‌ی ده‌زگای ئاسایش كرا. ئه‌و گۆرانیبێژه‌ به‌شداری له‌ میتێنگێكدا كرد له‌ بیتلیس و له‌وێ پشتگیری خۆی بۆ هه‌ده‌په‌ ده‌ربڕیبوو.

ئه‌مڕۆ په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌، له‌ پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا به‌شداری له‌ میتینگێكی گه‌وره‌دا كرد له‌ بیتلیس، هه‌روه‌ها پنار ئایدنله‌ریش به‌شداری ئه‌و میتینگه‌ی كرد و گۆرانی بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په‌ چڕی.

پنار گۆرانی (بڕۆنه‌ پێشه‌وه‌)ی چڕی، به‌ڵام دوای كۆتاییهاتنی میتینگه‌كه‌، پۆلیس قوڵبه‌ستی كرد و ئێستە له‌ ده‌زگای ئاساییشی بیتلیس ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، پنار تۆمه‌تی پاڵپشتیكردنی تیرۆری دراوه‌ته‌ پاڵ، بۆیه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا ماوه‌یه‌كی درێژ ئازاد نه‌كرێت.












باسنيوز
Top