گۆرانیبێژێكی ناوداری توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
ئه‌مڕۆ په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، له پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا به‌شداری له میتینگێكی گه‌وره‌دا كرد له بیتلیس، هه‌روه‌ها پنار ئایدنلهریش به‌شداری ئه‌و میتینگه‌ی كرد و گۆرانی بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په چڕی.
پنار گۆرانی (بڕۆنه پێشه‌وه)ی چڕی، به‌ڵام دوای كۆتاییهاتنی میتینگه‌كه، پۆلیس قوڵبهستی كرد و ئێستە له ده‌زگای ئاساییشی بیتلیس ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، پنار تۆمه‌تی پاڵپشتیكردنی تیرۆری دراوه‌ته پاڵ، بۆیه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا ماوه‌یه‌كی درێژ ئازاد نه‌كرێت.
باسنيوز
