فەرمانی دەستگیرکردنی پێنج بەرپرسی باڵای نەینەوا دەردەچێت

فەرمانی دەستگیرکردنی پێنج بەرپرسی باڵای نەینەوا دەردەچێت
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پێنج بەرپرسی باڵای پارێزگای نەینەوا دەردەچێت.

بەپێی بەڵگەنامەکان، دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا تایبەت بە پرسەکانی پەیوەندیدار بە دەستپاکی، بڕیاری دەستگیرکردنەکەی دەرکردووە.


بڕیاری دەستگیرکردنەکە بۆ پێنج بەرپرس دەرچووە، کە بریتین لە؛



- نەوفەل حەمادی سوڵتان، پارێزگاری نەینەوا.

- عەبدولکەریم عەلی جبووری، یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا بۆ کاروباری کارگێڕی.


- خاتوو مونا عەبدولمەجید ئەلجحێشی، فەرمانبەر لە دیوانی پارێزگای نەینەوا.


- کیفاح محەمەدجبووری، ئەندازیاری پێشکەتوو، بەڕێوەبەری پرۆژەکانی پارێزگا.

- خاتوو واجیدە جەعفەر تائی، بەڕێوەبەری بەشی گرێبەستەکان.











باسنيوز
Top