کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستی پێ کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 27/3/2019، هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و تێیدا بابەتی بەشداریکردنی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پۆستەکانیان قسەی لەسەر دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانیش کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ نێوان هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی سەبارەت بە پرسی بەشداریکردنی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکوومەت دواین کۆبوونەوە دەبێت.
باسنيوز
