کۆیە.. لە 27 ڕۆژدا 18 تۆمەتباری مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێردا هاتووە، ئەو چالاکییانە لە ڕێکەوتی 2019.3.1ەوە هەتا ئەمڕۆ 2019.3.27 ئەنجام دراون کە تێیدا دەست گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هۆندای تۆکسۆن کەلە شاری هەولێر دزرابوو و دوای دوو کاتژمیر لە دزینی لە بزگەی تۆپزاوای کۆیە دەستی بەسەردا گیراوە.
هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری (تیۆتا پیک ئاب دەبڵ ئەکسڵ، قەمەرە / مەرزیە) کەلە هەولێر دزرابوو لەناو شاری کۆیە دەستی بەسەردا گیراوە و تۆمەتبارەکانیش مادەی هۆشبەریان بەکار هێناوە.
هاوکات لەو ماوەیەدا 18 تۆمەتبار دەستگیر کراون کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی نێرن و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کۆیە ڕاگیراون و و بەپێی مادەی 14ی مادە هۆشبەرەکان لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە چەند مادەی هۆشبەر لە جۆری "حەشیش، کریستاڵ، هیرۆئین و حەبی ترامادۆڵ" بەو تۆمەتبارانەوە گیراوە و هاوکات چەند ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر و چەند جۆر چەک کە تۆمەتەبارەکان بەکاریان هێناوە، دەستیان بەسەدا گیراوە.
باسنيوز
