دووکان.. سێ کەس لەکاتی ڕاوکردنی ماسیدا دەستگیر کران

دووکان.. سێ کەس لەکاتی ڕاوکردنی ماسیدا دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە سێ کەس لە سنووری دووکان لەکاتی ڕاوکردندا دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27/3/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا عەمید ھێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕای گەیاندووە: "شەوی ڕابردوو لەئەنجامی گەڕان و پشکنینی دەریاچە و ڕووبارەکان مەفرەزەیەکی ھاوبەشی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دووکان/ بنکەی خدران لە دەرچوونێکیان بۆ سنووری گوندەکانی تۆربە، پەڵکۆ و خۆشاو، توانییان سێ سەرپێچیکار دەستگیر بکەن، کە سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بوون".

دەشڵێت: "لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو سەرپێچیکارانە، دەست بەسەر 48 تۆڕ و دوو بەلەم و 10 ماسیدا، دواتر ژمارەیەکی زۆر لە ماسیی زیندوو جارێکی دیکە گەڕێنرانەوە ناو دەریا و دەریاچەکان".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی جەختی لەوەش کردووەتەوە: "لەگەڵ ئەوەی ڕاوچییەکان بۆ لێپێچینەوە ڕادەستی یاسا کران، ھاوکات مەفرەزەکانمان بەردەوامییان دەبێت لە سەرجەم دەریا و دەریاچەکان بۆ ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران".










باسنیوز
Top