جەعفەر شێخ مستەفا: پێشمەرگە لە حاڵەتی ئامادەباشی دایە
جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی حەفتای ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیاند، ڕێکخراوی داعش کۆتایی پێنەھاتووە و بەردەوام چالاکیی سەربازی لە دژی سوپای عێراق ئەنجام دەدات و زۆرجار ھێرش دەکەنە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ”ھێزی پێشمەرگە چالاکییەکانی داعش تێکدەشکێنێت".
ڕوونیشی کردەوە کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش تەنھا لەناو شارەکاندا دەسەڵاتیان نەماوە، بەڵام لە شوێنە چۆڵەکاندا ھەن و چالاکیی سەربازیی خۆیان نەوەستاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا ھێزی پێشمەرگە ”لە حاڵەتی ئاماداباشیدایە و بەرپەرچی داعش دەداتەوە و ڕێگە نادات چەکدارانی داعش چالاکیی سەربازی ئەنجام بدەن".
باسنیوز
