رێباز حەملان : سەرەتایی ئەم مانگە مووچە دابەش دەکرێت
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى (پارتى دیمو‌كراتى كوردستان)ى ڕاگه‌یاندووە : دوێنێ سێشه‌ممه له لیژنه‌ى دارایى كۆبووینه‌وه له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى خۆمان بۆ داهاتوو، ته‌واوى ئه‌ندامان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین كه یه‌كه‌م كارمان له‌دواى هه‌موارى پرۆژه‌یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌ست به پرۆژه‌یاساى چاكسازى بكه‌ین، ته‌وه‌رى دووه‌میش بریتى بوو له گفتووگۆ كردن له‌سه‌ر مادده‌ى 10 له یاساى بوودجه‌ى 2019ى عێراق ئه‌و بڕگه‌یه‌ى كه هه‌ندێك په‌رله‌مانتار خه‌ریكى ده‌ستكارى ئه‌و مادده‌یه‌ن، به‌ڵام یاساكه بۆ ساڵێكه و ناتوانن ده‌ستكارى بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بودجه ساڵانه‌یه و هه‌مواركردنه‌وه‌ى بۆ نییه و گه‌یشتین به‌و ئه‌نجامه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان نییه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، " دوێنێ سێشه‌ممه له‌لایه‌ن وه‌زیرى دارایى و ئابووری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاگاداركراینه‌وه كه هەفتەی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 1ى 2019 ده‌كرێت.
باس‌نیوز
