پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیەكان بۆ دابەشکردنی پۆستەکان کۆدەبنەوە

پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیەكان بۆ دابەشکردنی پۆستەکان کۆدەبنەوە
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ دەبنەوە و تاوتوێی دابەشکردنی پۆستەکان دەکەن.



بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 27-3-2019، شاندی هەردوو حزب لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی، کۆ ببنەوە.



تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و بەپێی زانیارییەکان، پارتی و یەکێتی لە رێککوتنی کۆتایی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی حکوومەت، لە یەکتر نزیک بوونەتەوە.


ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی ئاماژەی بەوە کردووە، کە شاندی ئەو دوو حزبە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، هەمان شاندی کۆبوونەوەی پێشوو دەبن و شاندی یەکێتی لەلایەن عیماد ئەحمەدەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.






باسنیوز
Top