پۆڵه‌ندا.. بڵاوكردنه‌وه‌ی یەکەمین توێژینەوەی زانستی دەربارەی باخچەی کوردی

پۆڵه‌ندا.. بڵاوكردنه‌وه‌ی یەکەمین توێژینەوەی زانستی دەربارەی باخچەی کوردی
کاردۆ نووره‌دین که‌ریم، قوتابی دکتۆرا لە بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی پۆزنان-پۆڵەندا، توانی له‌ بوارێکی ناوازەدا، به‌ پله‌ی نایاب، تويژینەوەی دکتۆراکەی تەواو بکات و بیسه‌لمێنێ، كه‌ گوڵه‌كانی شلێر، شیلان، کنێر و نێرگز... هتد  کوردستانین و ناوی كوردستان دەچێتە ناو لیستی ئەو وڵاتانەی، کە خاوەنی باخچەی ڕووەکی (Botanical Garden)ـی تایبەت بە خۆیانن.

توێژینەوەکە دۆکیۆمێنتکردنی باخچەی ڕووەکیی کوردستانە لە نیو لیستی باخچەی ڕووەکە جیهانییەکان، وەک باخچەی ڕووەکیی (ژاپۆنی، ئینگلیزی، عوسمانی، ئیتاڵی و ئيرانی...هتد). لەمەودوا و له‌ ریگه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌، باخچەی ڕووەکی کوردستانیش، ناوی دەچێتە ناو لیستی ئەو وڵاتانەی، کە خاوەنی باخچەی ڕووەکی (Botanical Garden)ـی تایبەت بە خۆیانن.
k24-
Top