وه‌زیرى دارایى پێى راگه‌یاندین حه‌فته‌ى دابێ مووچه دابه‌شده‌كرێت
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند، "ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له لیژنه‌ى دارایى كۆبووینه‌وه له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى خۆمان بۆ داهاتوو، ته‌واوى ئه‌ندامان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین كه یه‌كه‌م كارمان له‌دواى هه‌موارى پرۆژه‌یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌ست به پرۆژه‌یاساى چاكسازى بكه‌ین، ته‌وه‌رى دووه‌میش بریتى بوو له گفتووگۆ كردن له‌سه‌ر مادده‌ى 10 له یاساى بوودجه‌ى 2019ى عێراق ئه‌و بڕگه‌یه‌ى كه هه‌ندێك په‌رله‌مانتار خه‌ریكى ده‌ستكارى ئه‌و مادده‌یه‌ن، به‌ڵام یاساكه بۆ ساڵێكه و ناتوانن ده‌ستكارى بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بودجه ساڵانه‌یه و هه‌مواركردنه‌وه‌ى بۆ نییه و گه‌یشتین به‌و ئه‌نجامه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان نییه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى له په‌ڕله‌مانى كوردستان گوتیشی، "ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له‌لایه‌ن وه‌زیرى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاگاداركراینه‌وه كه حه‌فته‌ى دابێ ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 1 ى 2019 ده‌كرێت.
kdp-
