فراکسیۆنی پارتی: پۆستی جێگری یەکەمی پارێزگاری مووسڵ ئیستحقاقی خۆمانە
دوایی نقوومبوونی بەلەمێکی گەشتیاری، زیاتر لە ١٠٠ کەس بوونە قوربانی و، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوە بۆ پارێزگاری مووسڵ و هەردوو جێگرەکانی دەرکرا.
بەرەکات شەمۆ، لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "لەسەر ئەو کارلادانەش، پارتی مافی خۆیەتی کەسێکی تر بەربژێر بکات بۆ ئەو پۆستە".
شەمۆ گوتی: "پارتی خاوەنی ٩ کورسیی ئەنجومەنە و ئێمە زۆرینەین، ئەو ئیستحقاقە بۆ کوردە، لەنێو کوردیشدا بۆ پارتییە، چونکە کورد لەو ئەنجومەنەدا خاوەنی ١٢ کورسییە".
شەمۆ ئاماژەیشی دا: "ئێمە دەنگ بە هیچ پارێزگارێک نادەین تا تەوافقێک لەنێو ئەنجومەندا دروست نەبێت."
kdp-
