"وەزارەتی ناوخۆ بۆ دامەزراندنی پۆلیس چاوەڕێی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانە"

لیـوا بەخـتیار بابان، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، سەرجەم بەشەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە هێزەکانی ناوخۆ، پۆلیسی فریاکەوتن، بەرگریی شارستانی، پاسەوانی سەرسنوور و هـاتوچۆ پێـویستییان بە پۆلیس هەیە.

بەهۆی ئەوەی لە ڕابردوو بەهۆی قەیرانی دارایی لەشـوێندانان وەستابوو، ئەو پۆلیسەی وازی دەهێـنا، یاخود ڕووی لە دەرەوەی وڵات دەکرد، شوێـنیان پڕ نەدەکرایەوە، ئێـستا درک بەو بۆشاییە دەکرێــت، بۆیە بەنیازی کردنەوەی دامەزراندنی هـێـزەکانی ناوخـۆن.

لیوا بەختیار ئاماژەی بەوە کرد، بە نووسراوی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆ داوکارییان ئاراستەی ئەنـجومەنی وەزیران کردووە بۆ کردنەوەی دەرگای دامەزراندن بۆ هێـزەکانی ناوخـۆ، چاوەڕوان دەکرێـت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنـجومەنی وەزیران وەڵامی داواکارییەکەیان بداتەوە، بوودجەی تایبەتی بۆ تەرخان بکات و دواتر دەسـت بە دابەشکردنی فۆڕم دەکەن."

لیوا بەخیار باسی لەوە کرد: "دامەزراندنەکە بەپێی سەنگ و پێـویستیی هێـزەکانی ناوخۆ دەبێت و، ڕێـنماییی تایبەتیان دەست نیشان کردووە و کاتی پڕۆسەکە وردەکاریی تەواو ڕادەگەیەنن، مەرجە بڕوانامەی داواکار لە قـۆناغی ناوەندی و ئامادەیی کەمتر نەبێـت و کەسێتیشی پاک بێـت."

لیوا بەختیار ڕوونی کردەوە: "ئەو ١٠٠ پۆلیسەی لە ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لە نووسینگەی ڕەگەزنامە دامەزراون، پەیوەندیی بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم نییە و لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقە و لەسەر بنچینەی پێویستیی هەنووکەیی ئەم پرسە بەئەنـجام گەیەندراوە."
kdp-
Top