یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رباره‌ی باخچه‌ی بۆتانیكی كوردستان له پۆڵه‌ندا بڵاو كرایه‌وه
توێژینه‌وه‌كه‌ی د. كاردۆ دۆكیومینتكردنی باخچه‌ی ڕووه‌كی كوردستانه له نیو لیستی باخچه ڕووه‌كه جیهانیه‌كان وه‌ك باخچه‌ی ڕووه‌كی (ژاپۆنی، ئینگلیزی، عوسمانی، ئیتاڵی، ئیرانی...هتد).
گرنگی تویژینه‌وه‌كه له‌وه‌دایه كه ئیتر له‌مه‌ودوا باخچه‌ی ڕووه‌كی كوردستان ناوی ده‌چێته ناو لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خاوه‌نی باخچه‌ی ڕووه‌كی (Botanical Garden)ی تایبه‌ت به خۆیانن و تویژینه‌وه‌كه‌ش پشتی به‌ستووه به باخچه‌ی ڕووه‌كی هه‌ولێر كه ئێستا به‌رده‌سته و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات نه‌هێڵیت چیدی ڕووه‌كه تایبه‌ته‌كانی كوردستان له‌ناوبچن و گه‌شه‌یان پێده‌دات.
له كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌رده‌كه‌وێت كه باخچه‌ی ڕووه‌كی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و جیای ده‌كاته‌وه له باخچه ڕووه‌كه‌كانی وڵاتانی تر. هه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندی جوگرافیا و ئاووهه‌وای كوردستان پیشان ده‌دات و هەروەها نوسینی ئه‌م جۆره توێژینه‌وانه وا ده‌كات هه‌موو جیهان گه‌واهی ئه‌وه بدات كه گوڵی (شلێر، شیلان، كنێر، نێرگز... هتد.) مۆركی كوردایه‌تیان پێوه‌یه و بۆنی كوردستانیان لێدێت.
زیاد ڕه‌ئووف نوینه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له پۆڵه‌ندا، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كه ئاماده‌بوو ده‌ستخۆشی له د. كاردۆ كرد بۆ پیشاندانی جوانیه‌كانی كوردستان به جیهان و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواست له كایه‌كانی ژیانی.
باسنيوز
