لە حاجی ئۆمەران بڕی زیاتر لە 28 تەن خوێ گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
ئهمڕۆ سێشەممە 26/3/2019، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیاندراوێکدا تێیدا بڵاوی کردووەتەوە کە یەک بار هەڵگری لە (خوێی گرمسارد کیسی گەورە) بە بڕی 28 تەن و800 کیلۆگرام٬ بەهۆی دەرنەچوونی لەلایەن لێژنەی هۆبەی نمونەی خۆراک گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.
ڕوونیشکراوەتەوە، کە ئەم خوێیە بەرواری دەرچوون و بەسەرچوونی لەسەر نەبوو، بۆیە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا گەڕێندراییەوە بۆ وڵاتی ئێران .
باسنيوز
