کارمەندێکی پۆلیسی پشدەر نزیکەی 10 ھەزار دۆلار دەدۆزێتەوە و بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، کە دوێنێ دووشەممە 26/3/2019 لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئومێد ڕەسووڵ، کارمەندی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر لەکاتی چوونی بۆ دەوامی ئاسایی خۆی بڕی 9 ھەزار و 700 دۆلار و 43 ھەزار دیناری دۆزیوەتەوە، پاشان پارەکەی بۆ خاوەنی ڕاستەقینەی گەڕاندووەتەوە".
باس لەوەش کراوە: "خاوەنی پارەکە بەناوی (ئەسعەد محەمەد)ە و دانیشتووی قەزای سۆرانە، بە مەبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل سەردانی قەڵادزێی کردووە".
باسنيوز
