لە ئێران ڕۆچوونی زەوی گوندێکی کردە ژێرەوە

لە ئێران ڕۆچوونی زەوی گوندێکی کردە ژێرەوە
بە گوتەی قایمقامی شاری "بوویرئەحمەد"ی سەر بە پارێزگای کهگیلۆیە و بوویرئەحمەد، بەهۆی بارانی بەخۆڕ و هەستانی لافاو، ڕۆچوونی زەوی ڕووی داوە و گوندێک بووەتە ژێرەوە و هیچ ئاسەوارێکی لێ نەماوەتەوە.

ماڵپەڕی (ئیرنا) لەزاری "کەناری" قایمقامی بوویرئەحمەدەوە بڵاوی کردەوە: "گوندی "ئایبدک زیلایی" سەر بە شارۆچکەی "ئایبد"کە کەمتر لە 20 بنەماڵە بوون، بەهۆی ڕۆچوونی زەوی و لافاو بووەتە ژێرەوە و ئێستا هیچ ئاسەوارێک لە گوندەکە نەماوە و هەموو ئاژەڵ و مەڕ و ماڵات و خانووەکانیان بە یەکجاری بووەتە ژێر زەوییەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە پێش ڕووداوەکە هەموو دانیشتوانی گوندی "ئابیدک" شوێنەکەیان چۆڵ کردووە، کەرتەکانی ئاو و کارەبا و تەلەفۆنی هەموو گوندەکانی شارۆچکەی "ئابیدک" پچڕاون.

بەپێی زانیارییەکان بەهۆی بارانی بەخۆڕ کە زیاتر لە 220 میلیمەتر باریوە، ڕووبارەکانی "بەشار و کەبکان" تەقیون و بووەتە هۆی لەناوچوونی زەویی کشتوکاڵی و باخ و ڕەز و دەیان پرۆژە و کێڵگەی پەلەوەر و بەخێوکردنی ماسی و گوڵخانە و پرد و ڕێگەی هاتوچۆ تێکچوون و زیان و خەسارێکی زۆر بەر شاری بوویرئەحمەد و گوندەکانی دەوروبەری گەیشتووە.












باسنيوز
Top