لە ئێران ڕۆچوونی زەوی گوندێکی کردە ژێرەوە
ماڵپەڕی (ئیرنا) لەزاری "کەناری" قایمقامی بوویرئەحمەدەوە بڵاوی کردەوە: "گوندی "ئایبدک زیلایی" سەر بە شارۆچکەی "ئایبد"کە کەمتر لە 20 بنەماڵە بوون، بەهۆی ڕۆچوونی زەوی و لافاو بووەتە ژێرەوە و ئێستا هیچ ئاسەوارێک لە گوندەکە نەماوە و هەموو ئاژەڵ و مەڕ و ماڵات و خانووەکانیان بە یەکجاری بووەتە ژێر زەوییەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە پێش ڕووداوەکە هەموو دانیشتوانی گوندی "ئابیدک" شوێنەکەیان چۆڵ کردووە، کەرتەکانی ئاو و کارەبا و تەلەفۆنی هەموو گوندەکانی شارۆچکەی "ئابیدک" پچڕاون.
بەپێی زانیارییەکان بەهۆی بارانی بەخۆڕ کە زیاتر لە 220 میلیمەتر باریوە، ڕووبارەکانی "بەشار و کەبکان" تەقیون و بووەتە هۆی لەناوچوونی زەویی کشتوکاڵی و باخ و ڕەز و دەیان پرۆژە و کێڵگەی پەلەوەر و بەخێوکردنی ماسی و گوڵخانە و پرد و ڕێگەی هاتوچۆ تێکچوون و زیان و خەسارێکی زۆر بەر شاری بوویرئەحمەد و گوندەکانی دەوروبەری گەیشتووە.
باسنيوز
