ڤێتنام بەیاننامەیەک لەبارەی کۆبوونەوەی کیم جۆنگ ئون و ترەمپ دەردەکات

ڤێتنام بەیاننامەیەک لەبارەی کۆبوونەوەی کیم جۆنگ ئون و ترەمپ دەردەکات
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە 27 تۆمەتبار لە سنووری سلێمانی دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ سێشەممە 26/3/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین 27 تۆمەتباریان دەستگیر کردووە، کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:


- دوای ئەوەی ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین زانیارییان پێ گەیشت کە کەسێک لە گەڕەکی تاسڵوجە و لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە تەقە دەکات، ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین بازگەیەکیان لەشوێنی مەبەست دانا و توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن، ئێستاش تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 21ی چەک ڕاگیراوە و دەستیش بەسەر چەکی بەکارھاتوودا گیراوە.

- چوار تۆمەتباری دیکە بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کران.

- 16 تۆمەتباری دیکە بەپێی ماددەی 548 لە یاسای زیادەڕەوی دەستگیر کران، کە زیادەڕەوییان کردووەتە سەر موڵک و ماڵی گشتی.

- شەش تۆمەتباری دیکە بەپێی چەند ماددەیەک لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کران.

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەدات، لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتباران کراوەتەوە.












باسنيوز
Top