لەمە بەدواوە رۆژانە 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێتە ھاونيشتمانیان

لەمە بەدواوە رۆژانە 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێتە ھاونيشتمانیان
محەمەد ئەمین هەورامانی، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا, سه‌باره‌ت به‌ پێدانی كارەبای نيشتمانی و كاتەكانی كارەبا بە ماڵان، بە كوردستان 24 ی راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا كار لەسەر ئەوە كراوە كە بڕی كارەبای پێویست بۆ ھاووڵاتیان دابینبكرێت.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاند، دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌، دۆخی كاره‌با به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و ھەوڵدەدرێت تا مانگی نیسان رۆژانە 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بدرێتە ھاونيشتمانیان.




K24
Top