بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم داوای رێككه‌وتن ده‌كرێت

بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم داوای رێككه‌وتن ده‌كرێت
بۆ هەمواری پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و کاراکردنەوەی ئەو دامەزراوەیە ئەو حزبانەی لە دەرەوەی پەرلەمانن داوای رێککەوتن دەکەن، ئەو لایەنانەش تائێستا بۆچوونیان لەسەر ئەو پرسە لێوەرنەگیراوە، لەکاتێکدا بڕیارە لەم هەفتەیەوە پەرلەمان کارەکانی بۆ هەمواری ئەو پڕۆژە یاسایە دەست پێبکات.

حزبی زەحمەتکێشان رایوایە، پێوستە لە دەستووردا دەستەڵاتەکانی سەرۆک دیاری بکرێت ئەو کات گرنگ نابێـت سەرۆک چۆن هەڵدەبژێردرێت.

گۆران جەلال، ئەندامی مەکتەبی سیاسی زەحمەتکێشانی کوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "ھەڵبژاردنی سەرۆك لەناو خەڵك یان لەناو پەرلەمان، سیستمی حوكمڕانی لەو وڵاتە دەست نیشان ناكات، بەڵكو ئەوە دەستوورە سیستمی حوكمڕانی دیار دەكات".

گوتیشی: "ئێمە لەگەڵ ئەوەین ھەموو لایەنەكان وەك دەزگایەكی نیشتمانی مامەڵە لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان بكەن".

کاراکردنەوەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە هەمواری یاساکەی دەکرێت و تەنها بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆک هەموار دەکرێتەوە لەنێو خەڵکەوە دەبرێتە پەرلەمان یەکلایی کردنەوەی دەستەڵات و شێوازی هەڵبژاردنی هەڵدەگیرێت بۆ یەکلایی کردنەوەی دەستوور. بزوتنەوەی ئیسلامی داوای رێککەوتن لەسەر ئەو پرسە دەکات و ئەو لایەنانەش لە دەرەوەی پەرلەمانن بۆچوونیان لەسەر ئەو پرسە وەرنەگیراوە.





K24
Top