هه‌سه‌ده‌ داوایه‌ك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

هه‌سه‌ده‌ داوایه‌ك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌)، داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ دادگاییكردنی چه‌كدارانی داعش له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا دابمه‌زرێنێت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، هه‌سه‌ده‌ داوایكردووه‌، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی دیله‌كانی داعش و ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون له‌ كرده‌وه‌ی تاوانكاری، دادگایه‌ك دابمه‌زرێت.

رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌، هه‌سه‌ده‌، له‌ رێوڕه‌سمێكی سه‌ربازیدا، سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر داعشدا له‌ باغۆز راگه‌یاند.

سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ و كۆتایهێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ سه‌ر خاكی سووریا، له‌ ئاستی جیهاندا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا.
k24-
Top