لە حاجی ئۆمەران دوو كەس بە 10 ھەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیر كران

لە حاجی ئۆمەران دوو كەس بە 10 ھەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیر كران
بەگوێرەی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان، دوو كەس لە دەروازەی "حاجی ئۆمەران" دەستگیر كراون، كە ویستویانە بڕی 10 ھەزار دۆلاری ساختە بهێننە بازاره‌كانی ھەرێمی كوردستان.

لەو راگەیەندراوەدا ھاتووە: "رۆژی 24/3/2019 لەلایەن كارمەندانی بنكەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی حاجی ئۆمەران توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی 10 ھەزار دۆلاری ساختەدا، ھەروەھا دوو تۆمەتبار بەناوەكانی (ھ.ع.ك) و (ر.س.ا) كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان ھەڵگری رەگەزنامەی ئێرانییە ده‌ستگیركران".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: ئه‌و كه‌سانه‌ "بەنیازبوون پارەكە دەربازی خاكی ھەرێمی كوردستان بكەن و لە بازارەكانی شاری ھەولێر ساغیبكەنەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە: "پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكان كراوەته‌وه‌. هه‌ردووكیان رەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراون".
K24-
Top