پارتی و یه‌كێتی له رێككه‌وتنی كۆتایی نزیكبوونه‌ته‌وه
بڕیاره رۆژی 27ی ئەم مانگە شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە، لە "دوکان" کۆببنەوە.
په‌یامنێری كوردستان24، ئاراس ئه‌حمه‌د له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، "پێدەچێت ئەم کۆبوونەوەیە دواین کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری ھەردوو حزب بێت، چونکە وەک خۆیان دەڵێن: کەشی گفتوگۆکان بە ئاراستەی رێککەوتنی کۆتاییە، تا ئێستا جێگری سەرۆکی ھەرێم بۆ کاروباری سەربازی و سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی یەکلا بووه‌تەوە، ئەوەی ماوەتەوە وەرگرتنی چەند وەزارەتێکە، کە تا ئێستا مشتومڕی لەسەرە، ئەوەیش لە کۆبوونەوەی دوکان یەکلا دەکرێتەوە".
رێباز بێركۆتی گوتیشی: ده‌بێت ره‌چاوی كات بكه‌ین و نه‌كه‌وینه به‌ر گله‌یی خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان. به‌دیلی پارتی و یه‌كێتی بۆ یه‌كتر هه‌ر خۆیانن. ده‌بێت هاوسه‌نگییه‌ك هه‌بێت. یه‌كێتی به مافی خۆی ده‌زانێت ئه‌و هاوسه‌نگییه هه‌بێت.
پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەی ٢٤ی ئەم مانگە کە لە پیرمام ئەنجامدرا، رێککەوتوون، ئەم ھەفتەیە پەرلەمانی کوردستان ھیچ دانیشتێک ئەنجام نەدات، بۆ ئەوەی ئەو بەرەو پێشچوونەی ئێستا لە کۆبوونەوەکانی ھەردوولا ھەیە بەرھەمدار بێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، ئومێدی زۆر گه‌وره هه‌یه، كه هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتن.
گوتیشی: به دڵنیاییه‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیار ده‌كرێت. له دانووستانی نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌نگاوی باش نراون و كۆبوونه‌وه‌كانیان ئیجابی بووه.
ئەندامانی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی بڕیاریانداوە، تا دوای کۆبوونەوەی چوارشەمەی ئەم ھەفتەیە، ھیچ لێدوانێک نەدەن، وەک خۆشیان دەیڵێن، بۆ ئەوەی ریسەکەیان نەبێتەوە بە خوری، تا ئەو کاتە خۆیان لە لێدوانی رۆژنامەوانی بەدوور دەگرن.
K24-
