فازڵ ئیبراهیم: مەترسیی دروستبوونی لافاو نەماوە
فازڵ ئیبراهیم، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، لە ٢٥ ساڵی رابردوودا رێژەی بارانبارین وەك ئەمساڵ نەبووە، ئەو رێژەیەشی بە دڵخۆشكەر ناو برد.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، كە رێژەی بارانبارین لە پارێزگای هەولێر زۆر بووە و رێژەكەش ٦٦ ملم بووە، هاوكات سلێمانی ٢٢ ملم و كەركووك ١٩ ملم، دهۆك ٣١ و هەڵەبجە ٨ ملم بووە تا ئێستا.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە چەند رۆژێك بەر لە ئێستا هۆشداریی بارینی بارانی زۆریان دابووە هاووڵاتیان و دامودەزگاكانی دیكە، جەختیشی لەوە كردەوە، كە ئەو لێزمە بارانە لە دوانیوەڕۆوە لە سنووری پارێزگای دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان دەست پێدەكاتەوە، بەڵام لە سبەینێوە تا سەرەتای مانگی دابێ بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت، نەك بەردەوام و لێزمە باران.
KDP-
