ھاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەھیدان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە

ھاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەھیدان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە
گوتەبێژی وەزاەرتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ڕێکارەکانی ھاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەواو بووە و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و ھەرکاتێک بڕیاری لێ درا دەست بە جێبەجێکردنی دەکریت.

فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزاەرتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دواین کۆبوونەوەمان لەگەڵ دەزگای شەھیدی عێراق کرد و تێیدا باسمان لەوە کرد کە ڕێکارەکان تەواو بوونە و لە ڕێگەی نووسراو ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، بۆ ئەوەی ئەوانیش بڕیاری لێ بدەن و جێبەجێ بکرێت."

فوئاد عوسمان گوتیشی: "ئەنجومەنی وەزیرانیش لای خۆیان کاری لەسەر دەکەن و ھەرکاتێک تەواو بوو دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت، چونکە ھەندێک لایەنی یاسایی لەخۆ دەگرێت، بۆیەش ھەندێک دوا کەوتووە، بەڵام ئێمە داوامان کردووە کە پەلەی لێ بکرێت."
kdp-
Top