کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەبێ ھیچ دەرەنجامێک کۆتایی ھات

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەبێ ھیچ دەرەنجامێک کۆتایی ھات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مەکتەبی سیاسیی یه‌كێتی به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی کۆبووەوە، بەڵام بە بێ ھیچ دەرنجام و ڕاگەیاندراوێکی فەرمی کۆتایی ھات.

کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی دواهەمین کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کە دوێنێ لە پیرمام کۆبوونەوە، بەڵام یەکێتی لەو کۆبوونەوەیەدا نەیتوانیوە ھیچ بڕیارێک بدات.


بەپێی زانیارییەکان، وا بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پرسە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بدەن.

پێشتر سیروانی کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، لە چاوپێکەوتنێکی ھەفتەنامەی (باس)دا ڕایگەیاندبوو كە ڕێككه‌وتنێكى ئیدارى له‌سه‌ر پۆسته‌كان له‌گه‌ڵ پارتى ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بزانن یه‌كێتى چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك به‌شداری كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێم بكات، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى پێشوومان هاوشێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتیژییه‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ وه‌كو ڕێككه‌وتنى ستراتیژی خەسڵەتی درێژخایه‌نی نه‌بێت.











باسنیوز
Top