کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەبێ ھیچ دەرەنجامێک کۆتایی ھات
کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی دواهەمین کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کە دوێنێ لە پیرمام کۆبوونەوە، بەڵام یەکێتی لەو کۆبوونەوەیەدا نەیتوانیوە ھیچ بڕیارێک بدات.
بەپێی زانیارییەکان، وا بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر پێک‌ھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پرسە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بدەن.
پێشتر سیروانی کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، لە چاوپێکەوتنێکی ھەفتەنامەی (باس)دا ڕایگەیاندبوو كە ڕێككه‌وتنێكى ئیدارى له‌سه‌ر پۆسته‌كان له‌گه‌ڵ پارتى ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بزانن یه‌كێتى چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك به‌شداری كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێم بكات، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى پێشوومان هاوشێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتیژییه، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌و ڕێككه‌وتنه وه‌كو ڕێككه‌وتنى ستراتیژی خەسڵەتی درێژخایه‌نی نه‌بێت.
باس‌نیوز
