قایمقامی كۆیە: بەم زووانە پرۆژەی دووسایدی كۆیە - هەولێر جێبەجێ دەكرێ
تاریق جەلال قایمقامی كۆیە ڕایگەیاند دوای داواكاری بۆ چاككردن و دروستكردنی چەند ڕێگەیەكی سەرەكی لە سنووری شاری كۆیە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی پێنج ملیار و پێنجسەد ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كردین.
گوتیشی بەو هۆیەوە ڕێگای (كۆیە-تەقتەق) و ڕێگەی (كۆیە-هەولێر) قۆناخی یەكەم لە بازگەی تۆپزاوە بۆ دێگەڵە و ڕێگای دەشتی كۆیە و ڕێگای سكتان-هیران و پردی بەنداوی سماقولی جێبەجێ دەكرێن.
قایمقامی كۆیە باسی لەوەش كرد كە هەر لەسەر ئەو بودجەیە، كۆمپانیاكان دەست بە كارەكانیان دەكەن لە دروستكردنی ڕێگای دووسایدی (كۆیە-هەولێر).
تاریق جەلال هەروەها گوتی پارێزگای هەولێر هەموو پڕۆژەكانی خستووەتە تەندەرینگ و دوای دەرچوونیان بۆ كۆمپانیا، دەست دەكرێت بە جێبەجێكردنیان.
باسنیوز
